١٢ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٩
Source: Mehrnews
ئێران خەریکی لێکدانەوەی پەیامێکی ئەمریکایە

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کرد کە ئێران خەریکی لێکدانەوەی پەیامێکی ئەمریکایە.

 عەلی لاریجانی جەختی کرد: پێداچوونەوە بە پەیامەکەی واشنتۆن دەکەین.

عەلی لاریجانی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند؛ لە ئێستادا سەرقاڵی لێکدانەوەین بەو پەیامانەی کە لە واشنتۆنەوە پێمان گەیشتووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

وتیشی: دوای ئەو شەڕەی کە لە دژی ئێمە ڕوویدا، ئێمە بە هیچ شێوەیەک متمانەمان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەماوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha